کوردستانی
مەودا میدیا دواین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە چەند رۆژی رابردوودا هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزووتنەوە گۆڕان بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزاکان و هاوتەریب لەگەڵ ئەمە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد و بڕیارە بە دوو قۆناغ بەڕێوەبچێت.
یاسین حەمە عەلی، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "بزووتنەوەی گۆڕان لە 30ی ئایاری 2021 هەڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕان بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزاکان و هاوتەریب لەگەڵ ئەمە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیپێکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو هەڵبژاردنەکە بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت، لە قۆناغی یەکەم هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵە و نوێنەرایەتی کۆنفرانسی نیشتیمانی ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە قۆناغی دواتر هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزاکان دەکرێت".
بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان "ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکە دەکات، هەروەها لیژنەیەکی بێلایەنیش سەرپەرشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دەکات کە هیچ کام لە ئەندامانی ئەو لیژنەیە ناتوانن خۆیان کاندید بکەن لە هیچ ئۆرگانێکدا".
باسی لەوەشکرد "هەموو هەڵبژاردنێکی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان لە ژێر چاودێریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراقدایە، هەروەها تەنها کاتی دەستپێکی قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردن دیاریکراوە".
س.س

بیروڕا