کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری هەولێر بە تۆمەتی نوشتەکردن و هەڵخەڵەتاندنی ژنان و گەنجان.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند "بەشی پۆلیسی رێککاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە گەڕەکی مامۆستایان تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د.ھ.ق) تەمەن 32 ساڵ بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ژنان و گەنجان دەستگیر کرد".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر و گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا".
س.س
س.س
بیروڕا