کوردستانی
پەرلەمانتارێك: پەكەكە و توركیا، كوردستانیان تێكداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕینی داری ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە کارەساتە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەوەی هەستی پێدەکرێت تورکیا و پەکەکە چاویان لە خاکی هەرێمی کوردستانە.
رزگار عیسا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بڕینی دارەکانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "دەزانین پەکەکە هەڕەشەیە بۆ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بڕینی دار لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کارەساتە و مایەی قبوڵکردن نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەک فراکسیۆن پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ناڕەزایمان دەربڕیوە لە بەرانبەر ئەو کارەی تورکیا، چونکە پەکەکە و تورکیاش کوردستانیان تێکداوە، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە توندی ئیدانەی ئەم کارەی کردووە و داوای کردووە دەستبەجێ ئەو کارە بوەستێنرێت ئەگەر نا بێدەنگ نابین لە بەرانبەر ئەو کارە".
ئەوەشی خستەڕوو "پەکەکە هیچ چالاکییەکی لە خاکی تورکیا ئەنجام نەداوە، هەروەها ئەوەی هەستی پێدەکرێت تورکیا و پەکەکە چاویان لە خاکی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر نا دەتوانن لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و گفتوگۆی ئاشتیانە ئەنجام بدەن".
س.س

بیروڕا