کوردستانی
زانیاری نوێ و نەبیستراو سەبارەت بە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامـێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد، "پێم وایە هەرگیز بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە رەوانە ناکرێت، ئەگەر بەشە بودجەش بنێردرێت حکومەتی هەرێم کۆتایی بە لێبڕینی مووچە ناهێنیت، حکومەتی هەرێم داوای لە بەغدا کردووە فرۆشتنی نەوت سەربەخۆ لە دەستی خۆیدا بمێنیتەوە و رادەستی بەغدای نەکات".
کاوە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حکومەتی عیراق زانیاری نوێ و نەبیستراوی بۆ مەودا میدیا خستەڕوو و رایگەیاند، "دەبێت یاسای بودجەی ساڵی 2021 بەتایبەت مادەی 11 لە یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی بوونی کێشە و گرفت لەبەردەمیدا تائێستا جێبەجێنەکراوە، شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عیراق چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکاندا دیوانی چاودێری هەرێمی کوردستانیش بەشداربوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستی نییە یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمەش وایکردووە حکومەتی عیراق بە گرنگییەوە سەیری نەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "شاندی هەرێمی کوردستان زیاتر مەبەستی ئەوەبوو بتوانێت فرۆشتنی نەوت لەدەستی خۆیدا بمێنێت و رادەستی بەغدای نەکات، مەبەستی چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبوو، بەڵام لەسەر ئەوە رێککەوتن کە داهاتی رۆژانەی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ رادەستی بەغدا بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیان بە ئابووری هەرێمی کوردستان بگەیەنێت، بەڵام حکومەتی هەرێم کردی تائەوەی فرۆشتنی نەوت لەدەستی خۆیدا بمێنێتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهیچ جۆرێک مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی نییە".
لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو، "پێم وایە هەرگیز حکومەتی عیراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانە ناکات، ئەگەر رەوانەش بکرێت حکومەتی هەرێم ئامادە نییە کۆتایی بە سیستمی لێبڕینی مووچە بهێنێت".
پ.ح

بیروڕا