کوردستانی

"حکومەتی هەرێم هیچ دەسەڵاتێکی نییە و پارتی خۆی پارێزگاری لە هیزەکانی تورکیا دەکات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"حکومەتی هەرێم هیچ دەسەڵاتێکی نییە و پارتی خۆی پارێزگاری لە هیزەکانی تورکیا دەکات"
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ دەسەڵاتێکی نییە بۆ ئارامکردنەوەی سنوورەکان لەگەڵ تورکیا، پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی پارێزگاری لەو هێزانە دەکات، داوامان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق کردووە لەسەر ئەو بابەتە".

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند، "سەبارەت بەو دەسترێژییەی سوپای تورکیا بەرانبەر بە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و تێکدانی سروشتەکەی ئەنجامی دەدات، ئەمە پەیوەست نییە بە چەند رۆژێکەوە و دەمێکە کار بۆ فراوانکردنی خۆیان دەکەن، بەجۆرێک بنکە سەربازییەکانی زیادکردووە بۆ 38 بنکە و پێگەی سەربازییش لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە و دەتوانن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن هەرکات بیانەوێت".

باسی لەوەشکرد، "پێشتر چەند جارێک بە نووسراو داوامان کردووە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر ئەو بابەتە کۆبوونەوە سازبکات بەڵام نەکراوە، لەئێستادا نووسراومان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە و داوامان کردووە لیژنەیەک پێکبهێنێت و دەسەڵاتەکانی بۆ ئارامکردنەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت، هاوکات داوامانکردووە باڵیۆز بانگهێشت بکرێت، یاخود هەر نەکرا وەزیری دەرەوەی عیراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت و هۆکاری بێدەنگییەکەی بەرانبەر بەم بابەتە بزاندرێت، بەهۆی ئەوەی بابەتێکی هەستیارە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیج دەسەڵاتێکی نییە و ئەوە پارتی دیموکراتی کوردستانە کە رێککەوتووە لەگەڵ تورکیا و پارێزگاری لەو هێزانە دەکات و چاوساغییان دەکات".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan