کوردستانی
لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو ژن برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە دوو ژن برینداربوون، لەئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنین.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند، "دوو ژنی تەمەن 37 ساڵ و 26 ساڵ گەیەندرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، کە بەهۆی فیشەکەوە برینداربوون، لەئێستادا خەریکی چارەسەرکردنیانین و دۆخی تەندروستییان تارادەیەک ناجێگیرە".
ئەمە دووەم رووداوی تەقەکردنە لە سنووری چەمچەماڵ روودەدات، پێش چەند رۆژێک دوو کەسی دیکە بەهۆی تەقەوە برینداربوون کە باوک و کوڕێک بوون و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کوڕەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.
پ.ح

بیروڕا