کوردستانی
وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەستبەسەر ئەو کاڵایانەدا بگرێت، کە بە ئاسانی بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونییان لادەچێت، بەڕێوبەراتییەکانیی چاودێری بازرگانیی دەسەڵاتی تەواویان پێ دەدرێت بەمەبەستی چاودێریکردنی ئەو کاڵایانە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا رایگەیاند، سەرجەم ئەو کاڵایانەی ماوەی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت، بەرواری بەسەرچوونی بەدەست لاببرێت و ماوەی بەسەرچوونەکەی بە لەزگە بێت و بە ئاسانی لێببێتەوە، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەسەڵاتی تەواو دەدات بە بەڕێوەبەراتییەکانیی چاودێری بازرگانیی، بەمەبەستی چاودێری ئەو جۆرە کاڵایانە و کاڵاکان لەچوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا لەناو ببەن.
پ.ح

بیروڕا