کوردستانی
لە مانگی رابردوودا 17 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخروای مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت لە ماوەی مانگی رابردوودا، لانیکەم 17 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
رێکخروای مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت لە ماوەی مانگی رابردوودا، لانیکەم 17 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئایاری 2021دا، لانیکەم 17 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە 82.5%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا 4 کۆڵبەر کوژراون و 13 کۆڵبەریش برینداربوون, جێگەی ئاماژەیەیە کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان کە بریندار بووە بە تەقەی هێزەکانی تورکیا پێکراوە, هەروەها زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە 7 حاڵەت بووە.
چۆنیەتی کوژران یان برینداربوون
تەقەی راستەوخۆ : 14 حاڵەت (3 کوژراو و 11 بریندار) کە دەکاتە 82.5%ی کۆی حاڵەتەکان.
رووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتەن 12%ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: 1 حاڵەت (1 بریندار) کە دەکاتە 5.5%ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: 5 حاڵەت ( 2 کوژراو و 3بریندار).
پارێزگای سنە: 7 حاڵەت ( 7 بریندار ).
پارێزگای کرماشان: 5 حاڵەت ( 2 کوژراو و 3 بریندار )
س.س
س.س
بیروڕا



