کوردستانی
هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق ئارامی دەگەڕێننەوە بۆ بەشێک لە ناوچەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس رایدەگەیەنێت لەئێستادا هێزی هاوبەشی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی عیراقی لە چەند ناوچەیەک جێگیرکراون، ئاماژەی بەوەشکرد ئامانج لە بوونی ئەو هێزە هاوبەشە لەو ناوچانە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە.
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا هێزی هاوبەشی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراقی لە قەزای خانەقین و ناحیەی قەرەتەپە و دوزخورماتوو و چەند ناوچەیەکی دیکە جێگیرکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئامانج لە بوونی ئەو هێزە هاوبەشە لەو ناوچانە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە و گەڕاندنەوەی ئارامییە بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە".
باسی لەوەشکرد "ئەو هێزە هاوبەشە لە داهاتوودا پلانی ئەوەیە کە هێزێک دروستبکەن لەو ناوچانە بەبێ ئەوەی جیاوازی لەنێوان کورد و عەرەب و هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقیدا بکرێت بەشێوەیەکی یەک هێزی کارەکان ئەنجام بدەن".
س.س

بیروڕا