کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەی شەوی رابردووی هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەی شەوی رابردووی هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە تایبەتەکانی گۆڵدن فۆرس (Golden Forces) سەر بە لیوای کۆماندۆ لە ژێر فەرمادەیی هێزەکانی (70) و بە سەرپەرشتی هیزە تایبەتەکانی هاوپەیمانی – فەرەنسی و بە یارمەتی لیوای 144 لە ئاسمان و زەویەوە لە ناوچەی (کاوێر کەوا – داوێ) لە سنووری قەزای کفری ناوچەیەکی فراوانی داعشیان پاککردەوە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "شەوی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی چڕی (24) کاتژمێریدا هێزە تایبەتەکانی گۆڵدن فۆرس (Golden Forces) سەر بە لیوای کۆماندۆ لە ژێر فەرمادەیی هێزەکانی (70) و بە سەرپەرشتی هیزە تایبەتەکانی هاوپەیمانی – فەرەنسی و بە یارمەتی لیوای 144 لە ئاسمان و زەویەوە لە ناوچەی (کاوێر کەوا – داوێ) پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ناوچەیەکی فراوانی داعشیان پاککردەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئۆپراسیۆنەکەدا ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش کوژران، چەند بنکەیەکی جێنشینیان وێران کرا، دەستگیرا بەسەر چەندین چەک و زانیاری گرنگ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan