کوردستانی

بۆ ماوەی هەفتەیەک شەقامێک دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەی هەفتەیەک شەقامێک دادەخرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە کەوا شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرەو ناوشار لە سەرەتای جوتسایدی بەحرکە تاکو فولکەی شێخ مەحمود بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆوە 2ی حوزەیرانی 2021 شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرەو ناوشار لە سەرەتای جوتسایدی بەحرکە تاکو فولکەی شێخ مەحمود بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت".

لەبارەی داخستنی شەقامەکەوە وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "داخستنی شەقامەکەش بەهۆی گۆڕین وچاککردنەوەی سیستمی ئاوەوەیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan