کوردستانی
بەغدا بڕە پارەیەکی زۆری رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایکرد، بڕە پارەیەکی زۆر بەمەبەستی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 گەیشتووەتە هەرێم و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، زیاتر لە 46 ملیار دینار رەوانەکراوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردسان بە مەودا میدیای راگەیاند، "پاش چاوەڕوانییەکی زۆر بەغدا بریاریدا شایستە داراییەکانی جوتیارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 46 ملیار و 422 ملیۆن دینار گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕی پارەکە بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆکە، هەروەها شایستەی ساڵی 2020 خەرج دەکرێت و بۆ پارێزگای سلێمانی بڕی 23 ملیار و 750 ملیۆن دینار، پارێزگای هەولێر بڕی 11 ملیار و 907 ملیۆن دینار، بۆ دهۆك بڕی 10 ملیار و 765 ملیۆن دینار خەرج دەکرێت".
پ؛.ح