کوردستانی
دوو گەنج بەهۆی مەلەکردنەوە خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد، بەهۆی مەلەکردنەوە لە رووباری سیرواندا، دوو گەنجی دانیشتووی هەڵەبجە خنکان، لێکۆڵینەوەکان تائێستا بەردەوامە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد، بەهۆی مەلەکردنەوە لە رووباری سیرواندا، دوو گەنجی دانیشتووی هەڵەبجە خنکان، لێکۆڵینەوەکان تائێستا بەردەوامە.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند، "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی حوزەیرانی 2021 دوو گەنجی تەمەن 25 ساڵ و 26 ساڵ بەهۆی مەلەکردنەوە لە رووباری سیروان نزیک گوندی سیروان خنکان، دواتر لەلایەن هاوڵاتییان و تیمەکانمانەوە تەرمەکانییان دۆزرانەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری هەڵەبجە کران".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەسەر رووداوکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان کردووەتەوە و بەدواداچوونی تەواو بۆ رووداوکە دەکەین، تا دەگەینە ئەنجامی ئەوەی ئایا خۆیان خنکاون یاخود خنکێندراون".
پ.ح
پ.ح