کوردستانی
سەبری ئۆك: حكومەتی هەرێم لە بەرانبەر داگیركارییەكانی توركیا بێدەنگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە رەخنە لە بێهەڵوێستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت بەرانبەر داگیركارییەكانی توركیا و هێرشكردنە سەر گەریلا و خاكی هەرێمی كوردستان.
سەبری ئۆك، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا وتی "زیاتر لە مانگێکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکردووە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا گوندەکان چۆڵدەکرێن، سامانی هاوڵاتییان بە تاڵاندەبرێن، دارستانەکان دەستووتێنرێن و هاوڵاتییان دەکوژرێن و بریندار دەکرێن، لە دژی ئەمە خەڵكی باشوور و هەندێک کەسایەتی و پارتی سیاسی هەڵوێستیان نواندووە، بەڵام بۆچی حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر ئەم دۆخەدا بێ هەڵوێستە؟".
سەبارەت بە هەڵوێستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرانبەر ئەو هێرشانەی توركیا، سەبری ئۆك وتی "حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر مانەوەی تورکیا لە هەرێم بێدەنگە و تورکیا ئەو سیاسەتانەی کە پێشتر لە باکوور بە رێگەی بۆردوومان و چۆڵکردنی گوندەکان و دواتر جێگربوونیان لەو شوێنانە کردوویەتی، ئێستا لە باشوور هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات".
بەپێی راگەیاندنەكانی نزیك لە پەكەكە سەبری ئۆک وتوویەتی "لە ئەنجامی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا بە سەدان گوند چۆڵکراون، بە دەیان هەزار کورد لە شوێنی خۆیان ئاوارە بوون، بە سەدان هاوڵاتیی مەدەنی شەهید بوون، ئایا شتێکی دیکە ماوەتەوە کە تورکیا نەیکردبێت بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم هەڵوێست لە دژی بنوێنێت؟".
خ.غ