کوردستانی

سه‌رۆكى نوێی ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكى نوێی ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
مەودا میدیا-

بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆکی نوێی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سوێندی یاسایی خوارد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەواویی پشتیوانییەکانی خۆی بۆ دووپاتکردەوە.

پاش نيوه‌ڕ‌ۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ی حوزەیرانی 2021 لە رێوڕەسێکدا بە ئامادەبوونی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، رێواز فايه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌نگين قاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، مونا يوخه‌نا ياقۆ، وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤی هەرێمی کوردستان ده‌ستبه‌كار بوو و سوێندی یاسایی خوارد.

لە رێوڕەسمەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژۆی لەسەر بڕیاری هەرێمی کرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئه‌ركى مونا دووپاتكرده‌وه‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan