کوردستانی
سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بڕیاری نوێ دەردەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، "لە پلانماندایە گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بکەینە ئەلیکترۆنی، بەشێوەیەک لەکاتی هەر کڕین و فرۆشتنێکدا راستەوخۆ لەرێگەی سێرڤسەوە لەسەر ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی کڕیوە لە هاتوچۆ تۆمار دەکرێت، دەبێت کڕیار لەماوەی یەک مانگدا ئۆتۆمبێلەکە بکات بەناوی خۆیەوە".

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، "وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی لە پلانماندایە لەکاتی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی هەر ئۆتۆمبێلێک لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل، گرێبەستی کڕین و فرۆشتن ببێتە ئەلیکترۆنی و راستەوخۆ لەرێگەی سێرڤسەوە ئۆتۆمبێلەکە لەسەر کڕیار لە هاتوچۆ تۆماردەکرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم سیستمە نوێیە چەندین کێشەی کڕین و فرۆشتن چارەسەر دەکات، وەک وەرەسە، یاخود هاوڵاتی هەیە ئۆتۆمبێلەکەی دەفرۆشێت و دەڕواتە دەرەوەی وڵات، لەم کاتانەدا کێشە بۆ کڕیاری ئۆتۆمبێلەکە دروست دەبێت، هەروەها دەبێت کڕیار پاش کڕینی ئۆتۆمبێلەکە و تۆمارکردنی لە هاتوچۆ، لەماوەی یەک مانگدا بیکات بەناوەی خۆیەوە، بە پێچەوانەوە سزای یاسایی دەدرێت".

پ.ح