کوردستانی

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاشکرایکرد، "بەهۆی نیشتنەوەی ناچاری فرۆکەیەک، چەند گەشتێک دواکەوتن، فرۆکەکە کێشەی تەکنیکی هەبووە و داوای نیشتنەوەی ناچاری کردووە، لەئێستادا گەشتکردن نەوەستاوە و سەرجەم گەشتەکان دەستیان پێکردووەتەوە".

ئەحمەد موستەفا، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، "فرۆکەیەک بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکییەوە داوای نیشتنەوەی لە فرۆکەخانەی هەولێر کردووە و بە ناچاری نیشتووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بۆماوەی یەک کاتژمێر گەشتەکان دوابکەوێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەئێستادا سەرجەم گەشتەکان دەستییان پێکردووەتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی فرۆکەخانە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتەکانیان".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan