کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: نزیكین لە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: نزیكین لە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، نزیکبوونەتەوە لە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایگەیاند، "حکومەتی هەرێم مەبەستی رێککەوتن نییە و دەیەوێت فرۆشتنی نەوت سەربەخۆ لە دەستی خۆیدا بمێنێتەوە".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لە جریوەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە، "نزیكین لە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە، نیازپاكی لە هەردوو لاوە لە پابەندبوون بە دەقی یاساكە كاریگەری باشی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی هەرێم، پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر دەباتە قۆناغێكی نوێوە".

پێشتر کاوە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستی نییە لەگەڵ بەغدا رێککبکەوێت، ئەمەش وایکردووە حکومەتی عیراق زۆر گرنگی بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە نەدات، وە پێموایە هەرگیز بەغدا بەشە بودجەی هەرێم رەوانە ناکات، شاندی هەرێم مەبەستییان بوو فرۆشتنی نەوت لەدەستی خۆیاندا بمینێت بەشێوەیەکی سەربەخۆ، مەبەستیان چارەسەرکردنی مووچە و کێشە هەڵپەسێردراوەکان نەبوو".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan