کوردستانی
"نابێت ئەی رقیب سروودی نیشتمانی بێت و دەبێت ئاڵای کوردستانیش بگۆڕدرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سكرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووریی و سەرۆكی لیستی رافیدەین ئاشکرایکرد، "نابێت لە دەستووری هەرێمی کوردسدتاندا سروودی ئەی رەقیب سروودی نیشتمانی بێت و دەبێت ئاڵای ئێستای كوردستانیش بگۆڕدرێت، ئێمە دەوڵەتی مەدەنییمان دەوێت تەنانەت نە پارتی و نە یەكێتی و نەگۆڕان هیچیان نایانەوێت دەوڵەتی دینیی دروست بكەن".

یونادم یوسف كەنا، سكرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری و سەرۆكی لیستی رافیدەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دەنگی ئەمریكای رایگەیاند، "سروودی ئەی رەقیب نیمچە توندرەوییەکی نەتەوەیی تێدایە و پاشان ئیسلامیـیەكانیش دەڵێن بێ دینیی تێدایە، بۆیە دەبێت هەرێمی كوردستان سروودێكی دیكەی نیشتمانی هەبێت كە رەنگدانەوەی سەرجەم پـێكهاتە و ئایینەکانی لەخۆ گرتبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە دەوڵەتی مەدەنیمان دەوێت تەنانەت نە پارتی و نە یەكێتی و نەگۆڕان هیچیان نایانەوێت دەوڵەتی دینیی دروست بكەن لە هەرێمی كوردستان، بۆیە دەبێت لەکاتی نووسینەوەی دەستووردا هەندێک خاڵ تایبەت بە ئایین و سروود و ئاڵا رەچاوبکرێن".
پ.ح
پ.ح