کوردستانی
وەزیری ناوخۆی هەرێم قایمقامێکی لە کارەکەی دوورخستەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان قایمقامی قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێری بۆ ماوەی دوو مانگ لەکارەکەی دوورخستەوە، هەروەها رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی کراوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان قایمقامی قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێری بۆ ماوەی دوو مانگ لەکارەکەی دوورخستەوە، هەروەها رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی کراوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئایاری 2021 لە نوسراوێکدا کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، لەسەر راسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەپێی دەسەڵاتەکان کە لە یاسای بەرزەفی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتیی هەموارکراوە، بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی قایمقامی قەزای کۆیە بۆماوەی دوو مانگ بەهۆی بوونی گەندەڵی لە ئەرکەکانیدا.
وەزارەتی ناوخۆ نوسراوێکی دیکەی ئاراستەی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانی کردووە و ئاماژە بەوەکراوە، "سەرجەم کۆنووسی لیژنەی لێکۆڵینەوە و وتەکان دەنێرین بەمەبەستی ناردنی قایمقامی قەزای کۆیە بۆ بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی".
پ.ح
پ.ح