کوردستانی
تەندروستیی هەرێم سەبارەت بە کەڕووی رەش روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نەخۆشی کەڕووی رەش نەخۆشییەکی مەترسیدار نییە و تائێستا تەنها یەک هاوڵاتیی گیانی لەدەستداوە، کە هۆکارەکەی بۆ لاوازی بەرگری جەستەی دەگەڕێتەوە، تەنها پاک و خوێنی بەسە بۆ ئەوەی رێگری لەو نەخۆشییە بکرێت.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "نەخۆشی کەڕووی رەش مەترسیدار نییە و نابێت هاوڵاتییان بترسێندرێن، تائێستا تەنها یەک هاوڵاتیی تووشی نەخۆشییەکە بووە و هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی بەرگری جەستەی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنها رێگە بۆ خۆپارێزی پاک و خاوێنییە، هەروەها راستەوخۆ هیچ پەیوەندییەکی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە و نەخۆشییەکی گوازراوە نییە".
پ.ح