کوردستانی

سوپای تورکیا پاش تێکشکانی لە سێ ناوچە کشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای تورکیا پاش تێکشکانی لە سێ ناوچە کشایەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی رووبەڕووبونەوەی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئاڤاشین لە سنووری هەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا بەهۆی تێکشکانی لە سێ ناوچە کشایەوە، شەڕی نێوان سوپای تورکیا و هیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

بەهۆی رووبەڕووبونەوەی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئاڤاشین لە سنووری هەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا بەهۆی تێکشکانی لە دۆڵی ماران، دۆڵی کۆنفرانس و تابۆری عەرەبەکان کشاوەتەوە و ئەو ناوچانەی بە تەواوی جێهێشتووە.

شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تائێستا دەیان گەریلا و دەیان سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و برینداربوون.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan