کوردستانی
حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بەشە بودجە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش ئەوەی شەوی رابردوو شاندی دانووستاندکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکوموت گەڕانەوە هەولێر، ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و دەسەڵاتدارانی بەغدا لەگەڵ ئەندامانی شاندەکە کۆبوونەوە و پابەندی خۆیان بە یاسای بودجەوە دووپاتکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدرالی 2021 کرا و ئەنجامی سەردانی چەند رۆژی رابردووی شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا خرایەڕوو، شاندی دانوستانکار دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان خستەڕوو تایبەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی، کە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارە فیدراڵییەکان رێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی دیکە جەختکرایەوە کە هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە و لەبەرانبەریشدا، پێویستە حکومەتی فیدراڵی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرج بکات.
پ.ح