کوردستانی
ناوی ئەو زیندانییە سیاسییانە بڵاوکرایەوە کە ئەم مانگە مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک قۆناغی یەکەم لیستی ئەو زیندانییە سیاسییانەی بڵاوکردەوە کە مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک قۆناغی یەکەم لیستی ئەو زیندانییە سیاسییانەی بڵاوکردەوە کە مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (332) لە رێکەوتی 3ی حوزەیرانی 2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (639) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی یەکەم ئەو بەڕێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنوسیان کردووە رۆژی دووشەممە لە رێکەوتی 7ی حوزەیرانی 2021 سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار (5/ 2021)".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو بەڕێزانەی کە رێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواوکردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن، هەروەها ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان".
س.س