کوردستانی

قایمقامییەتی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامییەتی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

قایمقامی سلێمانی جەخت لە بەردەوامی هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت لیژنەکان ئەرکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانی جێبەجێ دەکەن. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2021 ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی قایمقامییەت بۆ گفتوگۆکردن و دانانی رێکاری نوێی کاری لیژنە هاوبەشەکان لەگەڵ سەرۆکی لیژنە جیاوازەکان کۆبووەوە و رایگەیاند "کاری سەرەکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی پاراستنی تەندروستی و بەرژەوەندیی گشتییە، هەڵمەتەکانیشیان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی بازرگانەکان بە هاوڵاتییانی دەفرۆشن، زیان گەیاندن نییە بەکار و بازاڕی هیچ کەس و شوێنێک، بەڵکو پابەند کردنیانە بەو چوارچێوە یاساییەی بۆ کارکردن بۆیان دیاریکراوە".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەندامانی لیژنە جیاوازەکانی قایمقامیەت بە هاوکاری هاوڵاتییان ئەرکی سەرشانی خۆیان بەباشی جێبەجێ دەکەن کە ئەرکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانییە و لەلایەن دانیشتوانی شاری سلێمانییەوە جێگەی دەستخۆشی و پێزانینە".

ئاوات محەمەد وتی "لەگەڵ هەبوونی هەندێک سەرپێچی کە سزادراون، دوکان و بازاڕەکانی شاری سلێمانی خاوێنن هەڵمەتەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan