کوردستانی

کەمی کارەبای نیشتمانی و گرانبوونی نرخی موەلیدە هاوڵاتییان دەهێنێتە سەر شەقام

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمی کارەبای نیشتمانی و گرانبوونی نرخی موەلیدە هاوڵاتییان دەهێنێتە سەر شەقام
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە گروپی شەقام لە شاری کەرکوک دژی گرانبوونی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان و کارەبای نیشتمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا داوا دەکەن نرخی کرێی موەلیدە ئەهلییەکان کەم بکرێتەوە کە بۆ هەر ئەمپێرێک 14 هەزار دیناری عیراقییە.

محەمەد جەلیل، سەرپەرشتیاری گروپی شەقام لە شاری کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "گردبوونەوەی ئەمڕۆمان لە دژی گرانبوونی نرخی موەلیدە ئەهلییەکانە کە ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک دیاریکردووە، ئەمەش هاوڵاتییانی نیگەران کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە هیچ پارێزگایەکی عیراق و تەنانەت بەشێک لە قەزاکانی کەرکوک نرخی موەلیدە بەو شێوەیە گران نییە، هەروەها لایەنە سیاسییەکانیش کەمتەرخەمن لەبەرانبەر هاوڵاتییانی شاری کەرکوک".

باسی لەوەشکرد "خۆپیشاندانی دیکە ئەنجام دەدەین، چونکە دروستکردنی فشار هۆکار دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دانانی مەرج بۆ حکومەت، بۆیە دوا دەکەین هاوڵاتییان هاوڕابن لەگەڵمان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan