کوردستانی

سێ باندی مەترسیدار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ باندی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەستگیرکردنی سێ باندی بازرگانی بە مادەی هۆشبەری راگەیاند و تۆمەتبارەکان بەپێی مادە 25ی یاسای مادە هۆشبەرکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لەگەڵ بنکەی نەهێشتنی مادە ھۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە سێ چالاکی جیاوازدا توانیان سێ باندی بازرگانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیربکەن، هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر:

1- دەستبەسەرداگرتنی بڕی 16 کیلۆ گرام لە جۆری تلیاك لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک.

2- دەستبەسەرداگرتنی بڕی 339 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و بڕی 50 گرام کریستاڵ لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك.

3- دەستبەسەرداگرتنی بڕی 93 دانە حەبی هۆشبەری  B2 و بڕی 72 دانە حەبی کلۆنازپام  و بڕی 42 دانە حەبی الپرۆزولام لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك کە کەرەستەکان لەناو پانتۆلی خۆیدا شاردبووەوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 25ی یاسای مادە هۆشبەرکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال