کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکەش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکەش برینداربوون، ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە لە گروپی شاخەوانی بوون.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 4ی ئایاری 2021 هەردوو گروپی شاخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و پاژینی بانە بەمەبەستی سەرکەوتن بەسەر شاخدا بەرێکەوتون، بەڵام لە رێگەدا لە نزیک شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان گروپی شاخەوانی پاژینی بانە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

هەر بەپێێ هەواڵی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رووداوەکەدا چوار شاخەوان گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال