کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل، لە قەزای چەمچەماڵەوە ئۆتۆمبێلەکەی دزیبوو بۆ ناحیەی چوارقوڕنە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "لەلایەن هێزەکانمان لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین و بە هاوکاری هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک توانرا کەسێک بەناوی (د٫ ح٫ ت)  لەدایکبووی 1997 دانیشتووی چەمچەماڵ دەستگیر بکرێت کە هەستاوە بە دزینی ئۆتۆمبیلی جۆری BMW قەمەرە".

ئاماژەی بەوەشکرد "رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە تۆمەتباری ناوبراو لە چەمچەماڵ بەبیانوی کڕینی ئۆتۆمبیلەکە و بردنی بۆ فەحس یەکسەر ئۆتۆمبیلەکەی بردووە و هێناویەتی بۆ سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ ناحیەی چوارقوڕنە، ویستویەتی لە چوارقوڕنە بیفرۆشێت، دوای دەستگیرکردنی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا بەپێێ مادەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیرا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال