کوردستانی
خێزانێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی خێزانێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن کە لە دایک و باوک و کچێک پێکهاتوون لە بازاڕدا جانتای ژنان و مۆبایلیان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی خێزانێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن کە لە دایک و باوک و کچێک پێکهاتوون لە بازاڕدا جانتای ژنان و مۆبایلیان دزیبوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی رۆژهەڵات ژنێک و کچەکەی و هاوسەرەکەیان بە ناوەکانی (ب.ج.س) و (ز.ن.ع) و (ن.ع) بە تۆمەتی دزینی چەندین جانتای ئافرەتان و مۆبایل و کەرستەی دیکەی ناو جانتاکان، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتی و جیاجیاکان دەستگیرکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەرسێ تۆمەتبارەکە دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە لە کاتی ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادە (446) لە یاسای سزادان، راگیراون و دەستیش بەسەر کۆی کەلوپەلە دزراوەکاندا گیراوە".
س.س
س.س