کوردستانی

لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس برینداربوون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس بە فیشەک برینداربوون، هەردوو بریندارەکە پیاون.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندنین، ئێوارەی ئەڕۆ هەینی 4ی حوزەیرانی 2021 بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دوو برینداری فیشەک گەیەندرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەردوو بریندارەکە پیاون یەکێکیان تەمەن 46 ساڵ و بریندارەکەی دیکەش تەمەنی 35 ساڵە, لەئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنیانین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال