کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی مامی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی سه‌رچناری شاری سلێمانی مامی خۆی به چه‌قۆ كوشت.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "كاتژمێر 4:56 خوله‌كی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 2021/6/4 له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، كوڕێك به چه‌قۆ مامی خۆی كوشت و تۆمه‌تبار دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات".
ئاماژە بەوەكراوە "به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كه به‌دواداچونی به‌په‌له و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجامبده‌ن و تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو دوای كه‌متر له دوو كاتژمێر توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌قه‌زای شاره‌زوور و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی وارماوای سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور ده‌ستگیر بكرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمه‌تبار (ب، و، أ) له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
س.س