کوردستانی

هەرێم و بەغدا سەبارەت بە چەند بابەتێک گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم و بەغدا سەبارەت بە چەند بابەتێک گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن
مەودا میدیا-

وەزیرى کشتوکاڵی عیراق ئاشکرایکرد، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ هەرێمى کوردستان سەبارەت بە چەند کێشەیەکی رابردوو، لەگەڵ هەرێمی کوردستان بڕى پێویستى بەرهەمى ئاژەڵیش بەردەست دەبێت، بەهۆی ئەوەی بەڕێژەى 30% بەرهەمهێنانى عیراق لە هەرێمی کوردستانەوەیە.

محەمەد کەریم خەفاجى، وەزیرى کشتوکاڵی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاند، پاش سەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان خشتەیەکى کشتوکاڵى نوێیان بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمدا داناوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنى بەروبوومە کشتوکاڵیەکان لە باکوورەوە بۆ باشوور بەپێى وەرزى بەرهەمهێنانیان، هەروەها لەگەڵ هەرێم گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و رادەستکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان بڕى پێویستى بەرهەمى ئاژەڵیش بەردەست دەبێت، بەهۆی ئەوەی بەڕێژەى 30% بەرهەمهێنانى عیراق لە هەرێمی کوردستانەوەیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال