کوردستانی

لە سلێمانی شۆفێران ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامەکان دەکوژێننەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی شۆفێران ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامەکان دەکوژێننەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەندیکای شۆفێران ئاشکرایکرد، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین بڕیارە ئەمڕۆ سەرجەم شۆفێران لەسەر شەقامەکان ئۆتۆمبێلەکانیان بکوژێننەوە و مانگرتن رابگەیەنن، چەند رۆژێکە نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و نیگەرانی هاوڵاتییانی لێککەوتووەتەوە.

دلێر محەمەد، ئەندامی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین بڕیارە ئەمڕۆ شۆفێرانی تاکسی و پاس و تایبەت لەسەر شەقامەکان مانگرتن رابگەیەنن و ئۆتۆمبێلەکان لەسەر شەقامەکان دەکوژێننەوە، سەرەڕای ئەوەی نرخی بەنزین زیادیکردووە کوالێتییەکەشی زۆر خراپ بووە و کاریگەری خراپی لەسەر ئۆتۆمبێلەکان دروستکردووە".

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین نیگەرانی هاوڵاتییانی لێککەوتووەتەوە و تاکسییەکان کرێی گەیاندنی سەرنشییان زیادکردووە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan