کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە: پەکەکە 5 پێشمەرگەی شەهید کردین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشكرایکرد، لە بۆسەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان، پێنج پێشمەرگەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان شەهیدبوون، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی پاراستنی خەڵک لەوێ بوون.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5ی حوزەیرانی 2021 هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازیی لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی پەکەکەوە بۆسەیەکییان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون".
ئاماژە بەوەشکراوە، "پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێت هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە".
پ.ح