کوردستانی

سەرۆکی حکومەت داوایەک ئاراستەی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی حکومەت داوایەک ئاراستەی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار دەکات و پرسە و سەرەخۆشی خۆ ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات، هەروەها داوایەک ئاراستەی پەرلەمان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆی پەکەکە و شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە لە چیای مەتینی ئامێدی رایگەیاند، "بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار دەکەم، پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداره‌كان دەخوازم".

ئاماژەی بەوەشکرد، "داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بووەستنەوە‌".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan