کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکراون، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن.

عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی وەرگەڕاندا لەسەر رێگای قەزای چۆمان نزیک بازگەی ناوپردان چوار کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران جۆری ئۆتۆمبێلەکە کیای سپۆرتاج بووە و رووداوەکە بەهۆی تیژرەوییەوە روویداوە".

باسی لەوەشکرد، "بەداخەوە رۆژانە ئامارەکانی رووداوەکانی هاتووچۆ بەرەو زیادبوون دەڕۆن و هۆکارەکەشی بۆ تیژڕەویی شۆفێران دەگەڕێتەوە، داواکارم لە سەرجەم شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و سەلامەتی خۆیان و هاوڵاتییان بپارێزن".


پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال