کوردستانی
"داوا دەکەم پەرلەمان کۆببێتەوە و بڕیاری دەرکردنی سوپای تورکیا بداتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "پەرلەمانی کوردستان بڕیاری تەحریم و تەجریمی شەڕی کورد و کورد نوێبکاتەوە، ئەو ئاڵۆزیە تەنها شەڕی پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان نابێت، نابێت سووتەمەنی ئەو ئاڵۆزیە تەنها خەڵکی بادینان بێت، داوا دەکەم پەرلەمان کۆببێتەوە و بڕیاری دەرکردنی سوپای تورکیا بداتەوە".
سالار مەحمود، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان-یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە، "پەرلەمانی کوردستان بڕیاری تەحریم و تەجریمی شەڕی کورد و کورد نوێبکاتەوە، ئەو ئاڵۆزیە تەنها شەڕی پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان نابێت سوتەمەنی ئەو ئاڵۆزیە تەنیا خەڵکی بادینان نابێت، هەرکەس و لایەک بەرژەوەندی خۆی لە رژانی خوێنی رۆڵەی کورددا ببینێتەوە بەشدارە لەو داگیرکاریەی لەهەرێمی کوردستاندا روودەدات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا دەکەم بەپەلە پەرلەمان کۆببێتەوە و بڕیاری دەرکردنی سوپای تورکیا بداتەوە، ساڵانێکی زۆر لەناوەوە و دەرەوە داوا و هاوارمان دەکرد لەشکرکێشی تورکیا رابگرن، بڕیاری پەرلەمان هەیە بۆ چوونە دەرەوەی تورکیا لە خاکی کوردستان، چەندین جار وتمان ئەوەی روودەدات پیلانی داگیرکردنی باشووری کوردستان و پەرتکردنی ناو ماڵی کوردستانە، هەر لایەک بەلۆژیکی ئاگرە سورە لەخۆم دورە مامەڵەی دەکرد، هەرکەس لای خۆیەوە با رۆڵ ببینێ لە کوژاندنەوەی ئەو گرژیە ناوخۆییە".
باسی لەوەشکردووە، "مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم ناوخۆییە، نەک دەرەکی، کورد خۆرەی خۆیەتی و دوژمنی خۆیەتی، ئەم درمە کوشندەیە بەم عەقڵیەتە تەقلیدیە خێڵەکی و ناوچەیی و خوێن ساردیە هەر بەردەوام دەبێت، تا دەورانێکی دیکە، با لێرەوە ئاڵۆزیەکان بوەستێنرێت و سەرچاوەی مەترسیە گەورەکە دیاری بکرێت".
پ.ح