کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرکۆنەی توندی پەلامارەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەکەین و هۆشداریش دەدەین، کە دۆخی هەستیاری هەرێمی کوردستان، رەوشی لەوجۆرە ناخوازێت و دەبێت دەستدرێژییەکانی پەکەکە و هەموو پەلامار و دەستدرێژیەک بۆ سەر هەرێم و هێزی پێشمەرگە رابگیرێت، لەم هێرشەدا هێزەکانی پەکەکە چەکی سووک و قورسیان بەکارهێناوه، لەکاتێکدا چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو سنورە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەبووە".

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوی ژمارە دوودا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ئەنجامی پەلامارەکەی ئەمڕۆ شەممە 5ی حوزەیرانی 2021 لە چیای مەتین  سنووری قەزای ئامێدی، کاروانێکی هێزی پێشمەرگە، لەلایەن هێزێکی پەکەکەوە دەستدرێژیەکی بێ پاساویان کرایە سەرو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و  حەوت پێشمەرگەی تریش برینداربوون".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەم هێرشەدا هێزەکانی پەکەکە چەکی سووک و قورسیان بەکارهێناوه، لەکاتێکدا چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو سنورە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەبووە، وەک هەر ناوچەیەکی دیکەی سنووری هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە بە مافی خۆی دەزانێت، جوڵە و سەنگەرسازی پێویست بکات، لێرەوە داوادەکەین، حکومەتی عیراق بەخێرایی بێتە سەر خەت و رێگە لە لەشکرکێشی و پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا بگیرێت، هەروەک داواش لە هێزەکانی پەکەکە دەکەین، رێز لە سنوور و سەروەری خاکی کوردستان بگرێت و شەڕ لەماڵی کورد و هەرێمی کوردستان دووربخاتەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، "ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، سەرکۆنەی توندی ئەم پەلامارە دەکەین و هۆشداریش دەدەین، کە دۆخی هەستیاری هەرێمی کوردستان، رەوشی لەوجۆرە ناخوازێت و دەبێت دەستدرێژیەکانی پەکەکە و هەموو پەلامارو دەستدرێژیەک بۆ سەر هەرێم و هێزی پێشمەرگە رابگیرێت، کە ئەرکی سەرەکی پێشمەرگە لەئێستادا پاراستنی خاکی هەرێم و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشە، پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و  خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی ئەم پەلامارە دەکەین و شیفای خێراش بۆ برینداران دەخوازین".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan