کوردستانی
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئج بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئج بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاماژە بە نووسراوی سەرۆکایەتyی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (6268)لە 1ی حوزەیرانی 2021 لەسەر بنەمای نووسراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ژمارە (90) لە 30ی ئایاری 2021 تایبەت بە سەردانی لیژنەکانی چاکسازی لە وەزارەتمان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخەینەڕوو:
1- وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەو میانەیەشدا هەنگاوی بەرچاوی ناوە لە وردبینی و پێداچوونەوە بە دۆسیەکانی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی کوردستان.
2- لە روانگەی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پابەند بوون بە رۆڵی چاودێری (رقابی) پەرلەمانی کوردستان، لە رابردوو ئێستاشدا وەزارەتمان هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و لیژنە تایبەتەکانی هەبووەو هەمیشە سەرنج و پێشنیاز و تێبینییەکانیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بەهەند وەرگیراون و کاریان لەسەر کراوە.
3- سەبارەت بە سەردانی لیژنەکانی چاکسازی وەزارەتمان بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر رێوشوێنێک کە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی باشتر بکات، ئێمە هاوکارو هەماهەنگ دەبین، کە پێشنیازیشمان کردووە بۆ سەردانی لیژنەکانی پەرلەمان، لەو رەهەندەوە بووە کە سەرجەم لیژنەکانمان لەشوێنی کارەکان بەسەر بکرێنەوەو چاودێری کارەکانیان بکرێت و لیژنەکانی پەرلەمان راستەوخۆ کارو دۆسیەکان ببینن و راو سەرنج و تێبینییان لەسەر بدەن.
س.س