کوردستانی

جوتیار عادل: چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەی پەکەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیار عادل: چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەی پەکەکە
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشکردنەسەر هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی بڵاوکردەوە کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەداخێکی زۆرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 5ی حوزەیرانی 2021 لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چەند پێشمەرگەیەی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و مادی بە ھەرێمەکەمان".

ئەوەشی خستەڕوو "لەکاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاوڵاتییان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگریی لێبکات".

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "پرسە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan