کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای کفری لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا کەسێک گیانی لەدەستدا کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بوو.
موقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5ی حوزەیرانی 2021 لە قەزای کفری رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپترا و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا، لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (هارون احمد قادر) لەدایکبووی 2005 گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە".
س.س