وەرزش

لیونیل میسی بیر لە بایکۆت کردن دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیونیل میسی بیر لە بایکۆت کردن دەکاتەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

لیونیل میسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی دیاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بیر لە بایکۆت کردن دەکاتەوە لە پاڵەوانێتی کوپا ئەمریکا.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن کە میسی دەیەوێت بچێتە پاڵ ئەو یاریزانانەی کە دژی پاڵەوانێی کوپا ئەمریکان لە ووڵاتی بەرازیل.

هەرچەندە بڕیار بوو پاڵەوانێتی کوپا ئەمریکا لە هەردوو ووڵاتی ئەرژەنتین و کۆلۆمبیا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گواسترایەوە بۆ ووڵاتی بەرازیل.

وابڕیارە رۆژی 13ی ئەم مانگە ئەو پاڵەوانێتیە دەست پێبکات لە ووڵاتی بەرازیل.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی ئاشکراکردووە :قسە و باسی گرنگ هەیە لە نێوان گەورە بەرپرسانی بەشداربووانی کوپا ئەمریکا، بەڵام رۆژی سێشەممەی داهاتوو هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan