کوردستانی
بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جارێکی دیکە ئێران ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عیراق و هەرێمی کوردستانی بۆ ماوەی 15 رۆژ درێژکردەوە لەبەر مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران محەمەد ئیبراهیم زارعی، یاریدەدەری پارێزگای سنە رایگەیاندووە "بەهۆی دۆخی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە، ئێران بڕیاریداوە بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان ئێران و عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بۆ ماوەی 15 رۆژی دیكە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بڕیارەكە دەروازەی سنووری باشماخ لە سنووری پارێزگای سنە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، هەروەها بۆ شۆفێرانی ترانزێتی عیراقیش رێگەپێدانی كاتی هاتوچۆ دەرناكرێت و رێگەیان پێنادرێت بچنە ناو شارو شارۆچكەكانی پارێزگای سنە".
س.س