ئابووری

دۆلار تادێت گرانتر دەبێت؛ مەودا میدیا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار تادێت گرانتر دەبێت؛ مەودا میدیا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بە جۆرێک ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئایاری 2021 بەهای  100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 149 هەزار و 750 دیناری عیراقییە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە بانکی ناوەندی باڵانسی دیناری عیراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی رابگرێت، هەروەها لە دوای جێگیربوونی یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جوڵەی بازرگانی خێراتربوو، ئەمەش وایکرد بەهای دۆلار بەرزبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هاتنی کەلوپەل لە وڵاتانەوە بۆ عیراق پێویستی بە دۆلار هەیە، بۆیە دەبێت بانکی ناوەندی بەپێی ئەم کاڵا و کەلوپەلانە دۆلار بخاتەڕوو، بۆئەوەی باڵانسی دۆلار و دینار رابگرێت، ئەمەش پێویستە خواست و خستنەڕوو یەکسان بێت".

وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "بەهای فەرمی دۆلار کە بانکی ناوەندی رۆژانە بە 146 هەزار دەیخاتەڕوو، ئەو بانکانەی کە دۆلار دەکڕن نزیکە سێ بۆ چوار هەزار دیناری دەخنەسەر، هەروەها دابەزین و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەکەوێتەوە سەر بانکی ناوەندی تا چەند دەتوانێت باڵانسی دۆلار و دینار رابگرێت".

سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی بۆچی ئێستا بەهای دۆلار زۆر بەرزە ناوبراو وتی "لە 3ی حوزەیرانی 2021وە بانکی ناوەندی هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتەڕوو، بەڵام ئەمڕۆ بانکی ناوەندی 207 ملیۆن و 145 هەزار و 525 دۆلاری خستووەتەڕوو لەو بڕەش 180 ملیۆن و 446 هەزار و 525 دۆلاری بۆ کاری بازرگانییە و تەنها 26 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بۆ بازاڕەکانی عیراقە، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەو بڕە کەمەی دۆلار کە بانکی ناوەندی دەیخاتەڕوو خواستی بازاڕ پڕناکەتەوە، بۆیە بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان