کوردستانی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: دابەشکردنی مووچە 30 رۆژ جارێک بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: دابەشکردنی مووچە 30 رۆژ جارێک بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەم هەفتەیە داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا دەکەین، ئاماژەی بەوەشکرد دابەشکردنی مووچە 30 رۆژ جارێک بەردەوام دەبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بڕیار دراوە 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشبکرێت، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی نەگەڕانەوەی داهاتەوە کێشەی دواکەوتنی موچە دروستبوو".

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد "لەم هەفتەیەدا داهاتی نەوتی و نانەوتی دەنێرینە بەغدا".

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "هیواخوازن لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو شایستەداراییانەی لە بودجەدا دەستنیشانکرداوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەغدا بینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال