کوردستانی

ئەمەریکا: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی مەرگهێنی پەکەکە دەکەین بۆ سەر پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی مەرگهێنی پەکەکە دەکەین بۆ سەر پێشمەرگە
مەودا میدیا- 

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەسەر رووداوەکەی دوێنێی چیای مەتین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی مەرگهێنی پەکەکە دەکەین کە دوێنێ دژی هاوبەشانی ئازامان لە ریزی پێشمەرگە ئەنجامیاندا.

لە راگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند "بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی مەرگهێنی پەکەکە دەکەین کە دوێنێ دژی هاوبەشانی ئازامان لە ڕیزی پێشمەرگە ئەنجامیاندا، هاوبەشی خەمی خێزانەکانی ئەوانەین گیانیان سپاردوە و برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هاوشانی هاوڕێیانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق رادەوەستین و پابەندبوونی خۆمان دوپاتدەکەینەوە بۆ پێکەوە کارکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاساییش لە ناوچەکەدا". 

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال