کوردستانی

شەڕی نێوان پارتی و پەکەکە لە ئارادایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕی نێوان پارتی و پەکەکە لە ئارادایە
مەودا میدیا-

بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە کاردانەوەی خراپ لەسەر دۆخی ئابووری و سیاسیی هەرێمی کوردستان دروستدەکات، دەبێت هەردوولا بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و هاوڵاتییانی سڤیل نەکەنە قوربانی.

جەمال حەمەرەشید، نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاکوان سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییە و شەڕی نێوان پارتی و پەکەکە بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەداخەوە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ باش نییە و ناوی دەنێم گرژی کورد و کورد، ئەگەری دروستبوونی شەڕی کورد و کورد لە ئارادایە و کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر رەوشی ئابووری و سیاسیی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت پارتی خۆی لە دەسەڵاتدایە و پشکی زۆرینەی حکومەت لای ئەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ هیوایەک بەدی ناکرێت بڵێین پەیوەندی نێوان پارتی و پەکەکە بەرەو باشبوون دەروات، دەبێت هەردوولا زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و نەهێڵن دەستی دەرەکی ببێتە هۆی پێکدادانی کورد و کورد و کردنە قوربانی هاوڵاتییانی سڤیل، داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەم رێگریبن لە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر و مەودا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خۆش نەکەن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan