ئابووری
سەماد بەسەر جوتیارانی سلێمانی دابەش دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "دوای پێنج ساڵ لە دابەشنەكردنی سەماد بەسەر جوتیاران لە هەفتەی رابردووەوە دەستكراوە بە پێدانی سەماد بە جوتیارانى سلێمانی".
كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو هیچ بڕە سەمادێك وەك هاوكاری بەسەر جوتیارانی دابەش نەكراوە و لە ماوەی ڕابردووش بەمەبەستی پێدانی سەماد بەجوتیاران بۆ بەرهەمە كشتوكاڵیەكانیان هەوڵێكم دەستپێكرد لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەو چەند ساڵە، لە هەفتەی رابردووەوە دەستكراوە بە پێدانی سەماد بە جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەوەش لە بەرژەوەندی جوتیارانەو جوتیارانی سنورەكە دەتوانن لە وەرگرتنی سەماد سوودمەندبن".
باسی لەوەشكرد "ژمارەیەك جوتیار لە سنوری قەزای دەربەندیخان سەمادیان پێنەدرابوو، دوای ئەوەی پەیوەندیمان بە كشتوكاڵی دەربەندیخان و كۆمپانیای هێنانی سەماد كرد، بڕیارە ئەوانیش كە ژمارەیان 81 جوتیارە سەماد وەربگرن كە بڕەكەی زیاتر لە 20 تەن دەبێت".