کوردستانی

دوو کارمەندی پۆلیس بە سووتاویی گەیەندرانە نەخۆشخانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کارمەندی پۆلیس بە سووتاویی گەیەندرانە نەخۆشخانە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەرین ئاشکرایکرد، "دوو کارمەندی پۆلیسی بەرگری شارستانی لە راپەرین بە سووتاویی گەیەندرانە نەخۆشخانە، بەهۆی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دەغڵ و دانەوە سووتاون".

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەرین بە مەودا میدیای راگەیاند، "لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگردا دوو پۆلیس سووتاون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، پۆلیسێک ناوی رەسوڵ ئەحمەد رەسوڵ کە لەدایکبووی ساڵی 1972 بووە و پۆلیسەکەی دیکە ناوی بایز ئەحەد بایز بووە و لەدایکبووی ساڵی 1969 بووە و هەردووکییان دانیشتووی قەڵادزێن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی کوژاندنەوەی دەغڵ و دانەوە سووتاون و ئاراستەی با گۆڕاوە، بەهۆی سووتاوییەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan